سعودیە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی دیاری کرد

ناوەندی هەواڵەکان

وڵاتی سعودیە سبەینێ ڕۆژی دووشەمەی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی موسڵمانان ڕاگەیاند.

لەبارەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی موسڵمانانەوە، دیوانی مەلەكی وڵاتی سعودیە ڕاگەیاندراوێکی بلاو کردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، سبەینێ‌ ڕۆژی دووشەمە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ، بەوپێیەی لە ڕووانگەی سەدیر هیلالی، مانگ بینراوە.

هاوکات وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەرێمی کوردستانیش، سبەینێ ڕۆژی دووشەمەی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرد.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ وڵاتی ئێران ڕۆژی سێشەمە واتا دووسبەی وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیاری کرد.

ب.گ

Comments are closed.