بەهۆی ئاگر کەوتنەوە لە دارستانەکانی چین چوار کەس گیانیان لە دەستدا

ناوەندی هەواڵەکان

دەسەڵاتدارانی پارێزگای یوننانی چین بڵاویان کردەوە، بەهۆی ئاگرەکەی دوێنی، کە لە دارستانەکانی ڕۆژئاوای شارەکەمان کەوتەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە، دەشڵێن، بە سەدان کەس ماڵەکانی خۆیان چۆڵکردووە و نزیکەی پێنج هێکتار زەوی سووتاوە.

دەسەڵاتدارانی پارێزگای یوننان لە چین لە بارەی زیانی ئاگرەکەی دوێنێ ناوچەکەیان ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، بەهۆی ئاگرەکەی دوێنی، کە لە دارستانەکانی ڕۆژئاوای پارێزگای شارەکەمان کەوتەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

ەشڵێن، زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ کەس لە تیمەکانی فریاگوزاری و ٨ هێلیکۆپتەر نێردراون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە و بە سەدان کەس ماڵەکانی خۆیان چۆڵکردووە و نزیکەی پێنج هێکتار زەوی سووتاوە.

ڕ.ش

Comments are closed.