ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی ئیسرائیل بۆ ٥٩٣ كەس بەرزبووەوە

ناوەندی هەواڵەكان

سوپای ئیسرائیل بڵاوی كردەوە، شەوی ڕابردوو چەند سەربازێکى دیكەمان لە غەزە كوژران، بەوەش كۆی گشتی ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی وڵاتەكەمان لە ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٥٩٣ سەرباز.

سوپای ئیسرائیل لە بارەی ژمارەی سەربازە كوژراوەكانیان لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی حەماس لە غەزە ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو چەند سەربازێكی دیكەمان لە غەزە كوژران، كۆی گشتی ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی وڵاتەكەمان لە ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا گەیشتووەتە ٥٩٣ سەرباز.

 ئەوش خراوەتەڕوو، سێ هەزار و ٢٩ ئەفسەر و سەربازی سوپای ئیسرائیل بریندار بوون.

جێگەی ئاماژەیە، ماوەی ١٦٥ ڕۆژە سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی ئاسمانی و زەمینیەوە بەردەوامە لە هێرشكردنە سەر غەزە و خان یونس، لە ئێستادا هێرشەكانی بۆ سەر شاری ڕەفح دەستپێكردووە، ناتانیاهۆش دەڵێت: لەماوەی چەند هەفتەیەكدا شاری ڕەفح كۆنترۆڵ دەكەین و كۆتایی بە حەماس دەهێنن.

هـ.ئ

Comments are closed.