چەتەیەکی داعش لە کەرکووک دەستگیرکرا

ناوەندی هەواڵەکان

دەزگای دژە تیرۆری عێراق بڵاوی کردەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم چەتەیەکی داعشمان لە گوندی چیمەنی کەرکووک دەستگیرکردووە.

لە بارەی دەستگیرکردنی چەتەیەکی داعشەوە لە پارێزگای کەرکووک دژە تیرۆری عێراق ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی هەرێم لە شارى کەرکووک ئۆپەراسیۆنێکمان ئەنجامداوە.

دەشڵێن، لە میانەى بەڕێوەچوونى ئۆپەراسیۆنەکەمان لە گوندی چیمەنی سەر بە شاری کەرکوک چەتەیەکى داعشمان دەستگیرکرد.

جێگای ئاماژەیە، لە بەرواری ١٧ـی ئادارەوە ئەمە سێیەمین چەتەی داعشە لە کەرکووک دەستگیر دەکرێت.

ڕ.ش

Comments are closed.