وتەبێژى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق: ژمارەی کورسییەکانی هەڵەبجە زیاد ناکەین
ناوەندی هەواڵەکان
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وەڵامی داواکارییەکانی سەرۆکایەتیی ماوەبەسەرچووى هەرێمی کوردستانی دایەوە و ڕایگەیاند، ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای هەڵەبجە زیاد ناکەین و سێ کورسی ئەو پارێزگایە وەک خۆى دەمێنێتەوە، دەشڵێت، گرفتی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ر ئاساییه و له ١٥% تێنەپەڕیوە.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق لە بارەی زیادکردنی کورسییەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا لەبارەى داواکارییەکى سەرۆکایەتیی ماوەبەسەرچووى هەرێمی کوردستان بەمجۆرە دواوە.
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق وەڵامی داواکارییەکانی سەرۆکایەتیی ماوەبەسەرچووى هەرێمی کوردستانی دایەوە و ڕایگەیاند، ژمارەی کورسییەکانی پارێزگای هەڵەبجە زیاد ناکەین و سێ کورسی ئەو پارێزگایە وەک خۆى دەمێنێتەوە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا جومانە غەلای ئەوەى خستووەتەڕوو گرفتی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ر ئاساییه و له ١٥% تێنەپەڕیوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، سه‌رۆكایه‌تی ماوەبەسەرچووى هه‌رێمی كوردستان له نووسراوێكدا داوای له كۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق كردووه، كه كێشه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ران و زیادكردنی كورسییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه چاره‌سه‌ر بكرێت.
ڕ.ش
Comments are closed.