لە پاریس یادی هەفتەی قارەمانێتی بەرز ڕاگیرا

ناوەندی هەواڵەکان

کوردستانیان لە گەڕەکی ڤالیرێسلابێل لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، بۆ بەرز ڕاگرتنی ساڵیادی هەفتەی قارەمانێتیی لە نێوان ٢١ تا ٢٨ـی ئادار، مەڕاسیمێکی تایبەتیان ئەنجام دا.

کوردان و ئازادییخوازان لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی گەلان کۆبوونەوە، لە کەسێتی دوو کادری پێشەنگی پەکەکەدا، مەزڵوم دۆغان و هەڤاڵ عەگید، شەهیدانی نەورۆزیان بیرهێنایەوە و ساڵیادی هەفتەی قارەمانێتییان بەرز ڕاگرت.

لە وتارەکاندا دووپات کرایەوە، پەکەکە پارتی شەهیدانە و هەر شەهیدێک مێژووی پەکەکەی نووسیوەتەوە، هەروەها جەخت کرایەوە، لە سایەی فیداکاری شەهیدان ئەو گەلەی دەچەوسێنرایەوە و زیندەبەچاڵ دەکرا، سەرلەنوێ زیندووبوویەوە.

ئاماژە بەوەش کرا ئەو ئاگرەی بە سێ دەنکە شقارتەکەی مەزڵوم دۆغان کرایەوە بووە هیوایەک لە دڵی ملیۆنان مرۆڤدا، مەعسوم کۆرکماز بووە نیشانەی بوێریی و هەزاران قارەمان بەهۆیەوە دەرکەوتن.

یادەکە بە درووشمی “شەهید نامرن” و “بژی نەورۆز” و “بژی سەرۆک ئاپۆ” کۆتایی هات.

ب.گ

Comments are closed.