ناوەندی هەواڵەکان
پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک لە ئیستەنبووڵ، هەڵیانکووتایە سەر ماڵان و نۆ ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتییان دەستبەسەر کرد.
ڕەشبگیریی و هەڵکووتانە سەرماڵان لەلایەن پۆلیسی دەوڵەتی داگیرکەریی تورکەوە بەردەوامە و لە ئیستەنبووڵ زیاتر لە نۆ کەس کە ناویان نەزانراوە و ئەندامی ئەنجوومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بوون، دەستبەسەر کران.
هۆکاری هەڵکووتانە سەر ماڵەکان نەزانراوە، دووپات کرایەوە ئەو کەسانەی دەستبەسەر کراون براونەتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستەنبووڵ.
ب.گ
Comments are closed.