بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە ئەڵمانیا ٣٩ كەس بوونە قوربانی

ناوەندی هەواڵەكان

میدیاکانى ئەڵمانیا بلاویان کردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕێگایەکى خێرا لە نزیك شاری لایپزیگ لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەمان بەهۆی وەرگەڕانی پاسێكی گواستنەوەی گشتی چوار كەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ كەسی دیكەش برینداربوون.

میدیاکانى ئەڵمانیا لە زارى بەرپرسانى پۆلیسی شاری لایپزیگ سەبارەت بە ڕوودانى ڕووداوێکى هاتوچۆ، کە بەهۆیەوە دەیان کەس بوونە قوربانى بەمجۆرە زانیارییان خستووەتەڕوو:-

لە هەواڵەکەدا هاتووە، درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ڕێگایەکى خێرا لە نزیك شاری لایپزیگ لە ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا پاسێكی گواستنەوەی گشتی وەرگەڕا.

دەشڵێن، بەهۆى ڕووداوەکەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا و ٣٥ كەسی دیكەش برینداربوون، كە شەش لەوانەبرینەکانیان سەختە.

ئاماژە بەوەشكراوە، لەكاتی ڕووداوەكەدا ٥٤ كەس لە ناو پاسەكەدا بوون، دوو كەسیان  شۆفێر بوون، بەپێی بەیاننامەی پۆلیسی ناوچەكە، پاسەكە لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و وەرگەڕاوە.

هـ.ئ

Comments are closed.