ڕووسیا: زیاتر لە ٣٠٠ ناوچەی جیاوازى ئۆکراینمان بۆردوومان کردووە

ناوەندی هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەکەی هێزە تایبەتەکانمان، کە ناسراون بە تسێنتەر زیاتر لە ٣٠٠ ناوچەی ئۆکراین-یان بۆردوومان کردووە، دەشڵێن، لە کۆی ئەو هێرشانەدا ئۆکراین ٢٥٥ سەربازى کوژراوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەبارەى ئامارى دواین هێرشەکانیان بۆسەر سوپاى ئۆکراین ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ یەکەی هێزە تایبەتەکانمان، کە ناسراون بە تسێنتەر زیاتر لە ٣٠٠ ناوچەی ئۆکراین-یان بۆردوومان کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە کۆی ئەو هێرشانەدا ئۆکراین ٢٥٥ سەربازى کوژراوە و ١٥ مۆڵگە خاپور کراوە.

جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٤ـی شووباتی ٢٠٢٢ـەوە، هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراین دەستی پێ كردووە و زیاتر لە دوو ساڵە جەنگ لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا بەردەوامە و بەشێكی زۆری خاكی ئۆكراین، لەلایەن سوپای ڕووسیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.