سوودەکانی پێکەنین بۆ تەندرووستی مرۆڤ کامانەن؟

ناوەندى هەواڵەکان

تەلاری پزیشکی ئاکار بڵاوى کردەوە، پێکەنین بەشێوەیەکی گشتی سوودی بۆ هەموو تەندرووستی هەیە بەتایبەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە، دەشڵێن، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، پێکەنین باشترین ڕێگایە بۆ دابەزینی پەستانی خوێن.

تەلاری پزیشکی ئاکار لەبارەى سوودە تەندرووستیەکانى پێکەنین بۆ جەستەى مرۆڤ ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

بەپێی توێژینەوەکان پێکەنین لەوانەیە هۆکارێک بێت بۆ تەمەن درێژی، کاتێک لە ژیاندا بە ئەرێنی بیربکەیتەوە و دڵخۆشبیت ئەوکات کێشە تەندرووستییەکان کەمتر دەبنەوە، کە هۆکارن بۆ تەمەن کورتی.

پێکەنین بە باشترین ڕێگا بۆ ڕزگاربوون لە قەلەقی و دڵەڕاوکێ دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕێگر دەبێت، کە هەست بە ماندوێتی بکەیت.

پێکەنین بەشێوەیەکی گشتی سوودی بۆ هەموو تەندرووستی هەیە بەتایبەتی بەهێزبوونی بەرگری جەستە.

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هۆکارێکە بۆ توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، پێکەنین باشترین ڕێگایە بۆ دابەزینی پەستانی خوێن بەوشێوەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات.

پێەکەنین وەک چارەسەرێکی سرووشتی بۆ کەمبوونەوەی ئازارەکانی جەستە دادەنرێت، بەپێی چەندین توێژینەوە پێکەنین کاردەکاتە سەر مێشک و یارمەتیدەرە لە دەردانی ئەندرۆڤین و سیرۆتۆنین، کە وەک هێورکەرەوەیەکی سرووشتی بۆ ئازارەکان کاردەکەن.

پێکەنین سوودێکی زۆری بۆ تەندرووستی مێشک هەیە.

ئ.م

Comments are closed.