ناوەندی هەواڵەکان
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتى کاربەڕێکەری ھەرێم جەخت لەوە دەکاتەوە، وەک یەنەکە ھیچ ڕێکەوتنێکیان لەگەڵ پارتی نەکردوە بۆ دواخستی ھەڵبژاردن و لە کاتی خۆیدا ھەڵبژاردن دەکەن، دەشڵێت: ئەگەر سندوقم لە نێو ماڵەکەی خۆمدا لەھەولێر دانابێت ھەڵبژاردن دەکەین.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتى کاربەڕێکەری ھەرێم لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان کۆبووەوە و سەبارەت بە هەڵبژاردنیش قسەى کۆتایی یەنەکەی کرد.
سەرەتا قوباد تاڵەبانی، بەرپرسانی ئیدارەی گەرمیانی راسپاد رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئاسانکاری زیاتر لە جێبەجێکردنی کاروباری ھاوڵاتییان و خزمەتکردنی باشتری دانیشتووانی دەڤەری گەرمیان.
وتیشی: لەپێناو باشتر خزمەتکردنی ھاوڵاتییاندا لە ھەر کاتێکدا بە پێویستی بزانن گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکانی سنوورەکەدا دەکەن.
سەبارەت بە هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمیش قوباد تاڵەبانی لە ئاشکرای کرد، ھەڵبژاردن دەکەن و ھیچ ڕێکەوتنێکیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان نییە و دەشڵێت: ئەگەر سندوقم لە نێو ماڵەکەی خۆمدا لەھەولێر دانابێت ھەڵبژاردن دەکەین.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا لەپێناو بەھێزکردنی کەرتی تایبەت و ھاندانی زیاتری وەبەرھێنەران، دەبێت لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەرمیان ئاسانکاری تەواو بۆ وەبەرھێنەران بکرێت و رۆتین کەم بکرێتەوە.
هـ.ح
Comments are closed.