کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئەوروپا جەژنی چوارشەممە سووری پیرۆزکرد

ناوەندی هەواڵەکان

کەجەئێ-ئە جەژنی چوارشەمە سووری پیرۆز کرد و ڕاییگەیاند، ناچاریین هاوپەیمانی خۆمان درووستکەین، لە هەموو لایەکەوە بەهێزبین و بەدەستی خۆمان چارەنووسمان بنووسینەوە، چونکە ئازادیی بە ئاسانی بەدەستناهێنرێت.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگەی ئێزدی لە ئەوروپا (کەجە ئێ-ئە) بە بۆنەی جەژنی چوارشەممە سوور بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و تێیدا ئەو جەژنە لە هەموو کۆمەڵگەی ئێزدی، گەلی کوردستان و تەواوی مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەن.

لە بەیاننامەکەی کەجە ئێ-ئە هاتووە، ئەم جەژنە جەژنێکی زۆر ماناداری کۆمەڵگەی ئێزدییە، لە کۆنەوە پیرۆز دەکرێت، بە گوێرەی باوەڕییەکانی کۆمەڵگەمان ڕۆژی ئافراندنی جیهانە، پەیدابوونی خێر و بەرەکەتی خاکە، دەستپێکی ئاشتی و ئارامییە، سروشت ڕەنگی دەگۆڕێت لەو کاتەدا.

ئەوەش هاتووە، ئێزیدییە دڵسۆزەکان، گرنگی ئەم جەژنە دەپارێزن، پێویستە وەک جڤاک و دامەزراوە لەم تێگەشتن و زانینەدا بین، چاند و باوەڕمان بە تایبەت لە شنگال لە ژێر مەترسییەکی زۆردایە و ئێمە لەم قۆناغەی هەبوون و لەناوچووندا دەرباز دەبین، گەر خۆمان خاوەنداری لە بەهاکانمان نەکەین کەس نایەت پارێزگاریمان لێبکات، ناچاریین هاوپەیمانی خۆمان درووستکەین، لە هەموو بوارێکدا بەهێزبیین و چارەنووسمان بەدەستی خۆمان بنووسینەوە.

دەشڵێن، پێوستە ئەم ڕۆژە زێڕینانە باش هەڵسەنگێنین و بۆ سەرکەوتنمان هەموو هێزی خۆمان سەرفەر بەربکەین، دیسانەوە لە وڵاتماندا بەدەستی دوژمنی دڕندە شەڕێکی قورس بەردەوام پێدەدات، گرنگە وەک جڤاکی ئێزدی و دامەزراوەکان لە هەموو جێگایەک، کە هەین لە دژی زۆرداری و کۆیلایەتی تێكۆشانمان بڵندتربکەین و بە هەموو هێزمانەوە بەشداریی لە هەڵمەتی ئازادیی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد ببین.

کەجە ئێ-ئە لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا وتویەتى، هیواخوازین و بانگەوازییمان لە تەواوی گەل و دۆستانمان هەیە، بە جەماوەری بەشداریی پیرۆزبایی جەژنی چوارشەممەی سەری نیسان ببن، بەم بیرباوەڕ و ئیرادەمانەوە جارێکی تر جەژنی چوارشەمەى سوور لە جڤاکی ئێزدی، لە گەلی کوردستان و لە تەواوی مرۆڤایەتی پیرۆزدەکەین.

ب. ق

Comments are closed.