شەش ئەندامى دەم پارتى لەلایەن پۆلیسى تورکەوە دەستگیرکران

ناوەندی هەواڵەکان

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەستەنبوڵ، پۆلیسى دەوڵەتى تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵى ژمارەیەک لە ئەندامانی دەم پارتی و تێیدا بەلایەنى کەمەوە شەش کەسیان دەستگیرکردووە.

لە ناوچەی غازی عوسمان پاشای ئەستەنبوڵ، پۆلیسى تورک هەڵیکوتاوەتە سەر چەندین ماڵ و شەش لە ئەندامانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی (دەم پارتی)یش دەستگیرکراون.

بە گوێرەی زانیارییە هەرێمییەکان، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانە دیاری نەکراوە، براونەتە بنکەی پۆلیسی ماسلاک.

ب. ق

Comments are closed.