وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا سزای نوێ دژی ئێران ئامادە دەکات

ناوەندی هەواڵەکان

وەزیری خەزێنەی ئەمریکا جانێت یەڵین سزای نوێ دژی ئێران ئامادە دەکات، وەکو وەڵامێک بۆ هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل.

دەزگای هەواڵی ئاکسیۆس لەبارەی گەڕێکی نوێی سزاکانی خەزێنەی ئەمریکا لە دژی ئێران، لە پاش هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، خەزێنەی ئەمریکا دوودڵ نابێت لە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانەکانماندا بۆ بەکارهێنانی دەسەڵاتی سزاکانمان، بۆ بەردەوامیدان بە پووچەڵکردنەوەی چالاکییە هەڵە و مەترسیدارەکانی ڕژێمی ئێران.

ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشەکەی ئێران و لایەنگرەکانی تیشک دەخەنە سەر گرنگیی کاری وەزارەتی خەزێنە بۆ بەکارهێنانی ئامڕازە ئابوورییەکانمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کارە خراپەکانی ئێران.

یەڵین، پێشتر وتوویەتی کە کارەکانی ئێران مەترسی لەسەر ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درووست کردووە، وتیشی ئەمریکا سزاکان بەکاردەهێنێت و لەگەڵ هاوپەیماناندا کاردەکات.

ب.گ

Comments are closed.