بانکى ناوەندى عێراق بڕێکى زۆر دۆلارى خستە بازاڕەوە

ناوەندى هەواڵەکان

بانکى ناوەندى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦١ ملیۆن و ٣٧٤ هەزار و ٧٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ١٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٧ ملیۆن ٢٥٤ هەزار و ٧٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٦١ ملیۆن و ٣٧٤ هەزار و ٧٠ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٤ ملیۆن و ١٢٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤٧ ملیۆن و ٢٥٤ هەزار و ٧٠ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٤٨ هەزار و ٧٥٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .

ئ.م

Comments are closed.