ئەنجامدانی ڕیفراندۆم و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن بۆ؟

عەباس فەتاح

لەگەڵ ڕاگەیاندن و ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دۆستەكانی میلەتەكەمان یەك لەدووای یەك پەیامی دوواخستنیان بۆ ناردین تا دوابخرێت.

لەئێستاشدا، هەمان داواکاری لە لایەن هەمان ئەو کەسانەی خۆیان بە دۆستی کورد ئەزانن و زیاتر دنیا بینن بۆ ئایندەی هەرێمەكەمان دەڵێن، هەڵبژاردن دوامەخەن.

ئەوانەی دوێنێ لەگەڵ دواخستنی ڕیفراندۆم نەبوون ئەمڕۆ قەناعەتیان بۆ دروست بووە لە تۆڵەی ئەو کات هەڵبژاردن دوابخەن، بە مەرجێك هەم عەقڵ و مەنتق و ڕووداوەكانی ناوچەكە و دۆستەكانیشمان پێمان دەڵێن، هەڵبژاردن لەكاتی خۆی بە ئەنجام نەگەیەنن دەبێت بەر پرسیارێتی دەرئەنجامەكانیشی بگرنە ئەستۆ.

کەواتە ئەم ملهوریە دڵی دۆستەکانمان دەشکێنێت و نەیارەكانی قەوارە و میلەتەكەشمان دڵخۆش دەکەین.

کەوابوو مێژوو ڕاستیەکان و بەرژەوەندییە حزبی و كەسییەكان دەنوسێتەوە و شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان لە هیچ کەسێک خۆش نابێت ئەم قەوارەی هەرێمی کوردستانە لەوە زیاتر لاواز بکرێت و مەترسیەکانی سەری زیاد بکرێت و هەرێم بكەوێتەبەر هەر مەترسییەكی جوگرافیا و دیموگرافیاوە کەس گەورە نیە و هەموومان بچوک دەبینەوە و سەبەب کارانیش مێژوو ڕەحمیان پێناکات.

ئ.م

ئەم وتارە ڕاوبۆچوونى تایبەتى نووسەر خۆیەتى.

Comments are closed.