قوباد تاڵەبانی: پێویستە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدریت

ناوەندی هەواڵەکان

بەرپرسی سکرتاریەتی مام جەلال ڕایگەیاند، وەک یەنەکە بە تەواوەتی ئامادەین بۆ هەڵبژاردن و هەموو ڕێکارێکی پێویستمان گرتووەتە بەر بۆ ئەو مەبەستە، دەشڵێت، ئێمە دەمانەوێت هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، گەر وانەبێت زیانێکی گەورە بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت.

قوباد تاڵەبانی بەرپرسی سکرتاریەتی مام جەلال لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنووسیدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو.

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، وەک یەنەکە بە تەواوەتی ئامادەین بۆ هەڵبژاردن و هەموو ڕێکارێکی پێویستمان گرتووەتە بەر بۆ ئەو مەبەستە.

ئاماژەى بەوەش کرد، ئێمە دەمانەوێت هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، گەر وانەبێت زیانێکی گەورە بەر هەرێمی کوردستان دەکەوێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ڕۆژى ١٠ـی حوزەیرانى ئەمساڵ هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەبچێت.

جێگەى ئاماژەیە، هەرچەندە پەدەکە هەوڵ دەدات بەربەست بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم درووست بکات، بەڵام بەرپرسانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق جەخت لەوە دەکەنەوە هەڵبژاردن لە وادەى خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

ڕ.ش

Comments are closed.