لە مەخموور سەگڤان نێروەهی و شەهیدانی ئینتەرناسیۆنالیست بەبیر هێنرانەوە

مەخموور

لە مەراسیمێکدا، کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی مەخموور، شەهید سەگڤان نێروەهی و هەر یەک لە شەهیدانی دیکەی ئینتەرناسیۆنالیست تێکۆشەر پڵنگ، لێگەڕین چیا و هێلین قەرەچۆغى بەبیر هێنایەوە و بۆ ئەو مەبەستە سەرەخۆشی لە گەلی وڵاتپارێز کرا.

کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)، هەریەک لە شەهیدان سەگڤان نێروەهی و تێکۆشەر پڵنگ (لۆرێنزۆ ئۆرستەیی)، لێگەڕێن چیا (ئالینا سانچێز) و هێلین قەرەچۆغ (ئانا کامپبەل) شەهیدانی ئینتەرناسیۆنالیستی بەبیر هێنایەوە.

مەراسیمەکە سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ ڕێزلێنان لە ڕۆحی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان لەسەر ناوی ئەنجوومەنی گەل، شۆڕش دێری، جێگری هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی مەخموور وتی: لە سەرەتادا سەرەخۆشی لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، شەهید واتای ژیانی ئێمەیە و بە هۆی ئەوانەوە بووینە هێز، دوژمن فشار دەکاتە سەر مەخموور و بە هەموو شێوەیەک شەڕی تایبەت لە دژی بەڕێوەدەبات.

دواتر، ئەحمەد نێروەهی، برای شەهید سەگڤان وتی: سووپاستان دەکەین، کە خەمەکانمانتان لەگەڵ خۆتان هاوبەشی پێکرد، براکەم بە تەواوی لە دژی نادادی و زوڵم بەرخۆدانی کرد، کاتێک لە نەخۆشخانە بوو، هەمیشە دەیوت مزگێنییەکانی پەکەکە چییە؟ بە تەواوی فکر و ڕەنجی بۆ ئازادیی بوو، سەرخۆشی لە تەواوی گەلەکامان دەکەین.

لە کۆتاییدا کورتە ڤیدیۆیەک لەسەر ژیان و تێکۆشانی شەهیدانی ئینتەرناسیۆنالیست نمایشکرا و بەشداربووان بە بەردەوام دروwشمی “شەهید نامرێت”ـیان دەوتەوە.

ب. جـ

Comments are closed.