دەوڵەتی داگیرکەری تورک شارباژێڕی بۆردوومان کرد

ناوەندی هەواڵەکان

لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دووجار سنووری شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد

کەمێک پێش ئێستا، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، دوو جار لەسەریەک ناوچەی مەدەنینشینی لە شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردوومان کرد.

کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت لەبارەی بۆردوومانەکەوە ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، تورکیا دووجار بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ناوچەی شارباژێڕی بۆردوومان کردووە، سەرەتا خانوویەکی بەتاڵی لە گوندی کرنەگرگاش کردووەتە ئامانج، کە هیچ کەسێکی تێدا نەبووە و جگە لە زیانی ماددیی بۆردوومانەکە زیانی گیانیی نەبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە بۆردوومانی دووەمدا، دارستانی تەژە و شیلانەی لە سنووری شارباژێڕ کردووەتە ئامانج و تەنها زیانی ژینگەیی و ماددیی هەبووە.

ب.گ

Comments are closed.