لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بانكی ڕافیدەین و ڕەشید بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

ناوەندی هەواڵەكان

لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردەوە، بەهۆی داواكەوتنی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەبەرانی گشتی بانكی ڕافیدەین و ڕەشید بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێن.

لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی بانگهێشت كردنی بەڕێوەبەرانی گشتیی بانكی ڕافیدەین و ڕەشید بۆ پەرلەمان، نوسراوێكی فەرمیان بڵاو كردووەتەوە.

لە نوسراوەكەدا هاتووە، سەبارەت بەهۆكاری دواكەوتنی پڕۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، داوای میواندارییكردنی بەڕێوەبەری گشتی هەردوو بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید دەكەن.

لیژنەكە داوا دەكات، لە ٢٢ ئەم مانگە بەڕێوەبەری گشتی هەردوو بانكەكانی ڕافیدەین و ڕەشید ئامادەی پەرلەمانی عێراق بن، بۆ ئەوەی هۆكاری دواكەوتنی بەبانكیكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بزانن.

جێگەی ئاماژەیە، دادگای فیدراڵی لە ٢٨ی شووباتی ئەمساڵ بڕیار دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دەركرد، بڕیاری دا لە ڕێگەی بانكە فیدراڵییەكان و درووستكردنی هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت.

هـ.ئ

Comments are closed.