جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە کۆجاعەلی ئۆتۆمبێلێکیان سوتاند

ناوەندی هەواڵەکان

جەنگاوەرانی هەبەدەهە ڕایانگەیاند، لەناوچەی کارامورسەلی کۆجاعەلی ئاگریان لە ئۆتۆمبێلی فاشیستێک بەردەواوە و بە تەواوی سووتێندراوە و هۆشداریی بەردەوامیی بە چالاکییەکانیان دەدەن.

جەنگاوەرانی تۆڵەسەندنەوەی کرێکارنای بزووتنەوەی شۆرشی یەکگرتووی گەلان-هەبەدەهە، لە بارەی سووتاندنی ئۆتۆمبێلێکی فاشیستێکی دەوڵەتی تورک لە کارامورسەلی کۆجاعەلی لە نزیکی ئەستەنبوڵ، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی بزووتنەوەکەدا هاتووە، لە کاتژمێر ١١:٣٠ شەوی ٢٤ـی نیسان، لە کارامورسەلی کۆجاعەلی ئاگرمان لە ئۆتۆمبێلی فاشیستێک بەردا،  لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوەتی سوتا.

باسیان لەوەشکردووە، کە چالاکییەکە وەک وەڵامدانەوەیەکە بۆ ئۆپەراسیۆنەکان لە مەتینا و باکووری کوردستان، ئاماژە بەوەشدراوە، تا ئەو کاتەی ئۆپراسیۆنە داگیرکەرییەکان بەردەوام دەبن، چالاکییەکانی ئەوانیش بەردەوام دەبێت.

ب. جـ

Comments are closed.