قاسم ئەعرەجی: زیاتر لە دوو هەزار خێزانی عێراقی لە كامپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە

ناوەندی هەواڵەكان

ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند، زیاتر لە دوو هەزار خێزانی عێراقی لە كامپی هۆلی سووریاوە گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکەمان، دەشڵێت، لەكاتی گەڕاندنەوەیاندا چەندین پشكنینی جۆراوجۆر بۆ ئەو خێزانانە ئەنجام دەدرێت.

قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە بارەی ژمارەی خێزانە گەڕاوەكانی عێراق لە كامپی هۆلەوە بۆ میدیا ناوخۆییەكان دەوێت.

قاسم ئەعرەجی ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو خێزانانەی تا ئێستا لە كامپی هۆلی سووریاوە گەڕێنراونەتەوە كامپی جەدعە لە عێراق گەیشتووەتە دوو هەزار و ٢٦٨ خێزان، هەروەها كۆی گشتیی خێزانە گەڕێندراوەکان تا ئێستا گەشتووەتە هەشت هەزار و ٨٨١ خێزان.

 ئەوەشی خستەڕوو، پرۆسەی گەڕاندنەوەی خێزانەكان لە كامپی هۆل بە چەندین پشكنینی جۆراوجۆردا تێدەپەڕێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەت و سەرجەم دامودەزگاكان لە ئاستێكی بەرزدا لێكۆڵینەوە دەكەن، بە مەبەستى گەڕاندنەوەی بێتاوانەكان و تێكەڵكردنیان بە كۆمەڵگە.

كامپی هۆل دەكەوێتە باشووری شاری هۆل لە حەسەكەی ڕۆژئاواى کوردستانە و لە نزیك سنووری عێراقە، كامپەكە ٣٠ هەزار عێراقی تێدایە.

هـ.ئ

Comments are closed.