لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر مزگەوتێک لە ئەفغانستان شەش کەس کوژران

ناوەندی هەواڵەکان

وتەبێژی دەسەڵاتی تاڵیبان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێرشێکی چەکداری کرایە سەر مزگەوتێک لە ویلایەتی هەرات، کە دەکەوێتە ڕۆژئاوایی وڵاتەکەمانەوە، دەشڵێت: بەهۆی هێرشەکەوە شەش کەس کوژراون.

عەبد مەتین قانی وتەبێژی دەسەڵاتی تاڵیبان سەبارەت بە کوژررانی شەش کەس لە مزگەوتێکی ویلایەتی هەرات ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

عەبد مەتین قانی ڕایگەیاندووە، شەوی ڕابردوو هێرشێکی چەکداری کرایە سەر مزگەوتێک لە ویلایەتی هەرات، کە دەکەوێتە ڕۆژئاوایی وڵاتەکەمانەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی هێرشەکەوە شەش کەس کوژراون، جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەى لە ئەستۆ نەگرتووە.

ڕ.ش

Comments are closed.