سوپا سالاری عێراق لە کەرکوکە

کەرکوک

سوپا سالاری عێراق، بەسەردانێکی چاوەڕوانکراو سەردانی شاری کەرکوکی کرد.

کاتژمێر ۹ی بەیانی ئەمڕۆ عەبدوڵائەمیر یاروڵا، سوپا سالاری عێراق و بەشێک لەفەرماندە باڵاکانی عێراق سەردانی کەرکوکیان کرد.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، لە ئێستادا سوپا سالار لەگەڵ پارێزگاری کەرکوک و فەرماندەی ژووری ئۆپەراسیۆنەکان سەعد حەربی لە کۆبونەوەدان.

بەگوێرەی زانیارییەکان سەردانی سوپا سالار بۆ ڕوونکردنەوە و خستنە ڕووی پلانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانە، کە ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی چوار ژووری هاوبەشی ئۆپەراسێۆن دروست بکەن لە ناوچەجێناکۆکەکاندا.

ک.س

Comments are closed.