کاڵکان: پێویستە هەموو گەنجان بەشداری سەفەربەریی دژی داگیرکەریی بن

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەری پەکەکە، بەشداری بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی “مەدیاهابەر” بوو، لەسەر چەندین بابەت قسەیکرد، داواشی لە گەنجانی چوارپارچەی کوردستان کرد کە بەشداری سەفەربەریی دژی داگیرکەری بن.

کاڵکان ڕایگەیاند: بەرخۆدان دژی فاشیزم گەورە دەبێت، باشور کەشوهەوایەکی باشی دژی داگیرکەری هەیە، کۆمەڵگای باشور هەستایە سەرپێ، خەڵکی شیلادزێ دەیان جار لەدژی هێرشەکان هەستانە سەرپێی، ئێستا باشوری کوردستان لەجۆشدایە.

کاڵکان بە ئاماژەدان بەو سەفەربەرییەی گەنجانی باشوری دژی داگیرکاری ڕایانگەیاند، وتی: ئێمە پشتیوانیی لەو بانگەوازییە دەکەین، بە ڕاستیش پێویستە هەفتانیان، ئاڤاشین، زاپ و خواکورک بپارێزرێت، پێویستە ڕۆژئاوا و باشور لە داگیرکاری بپارێزرێت، بۆیە پێویستە هەموو گەنجانی کوردستان سەفەربەر ببن و ڕوو لە مەیدانەکانی تێکۆشان بکەن، گەنجانی کورد پێویستە بەشداری ڕێزەکانی گەریلا بن، ڕێکخستن دروست بکەن و لە شاخ و شارەکان دژی هێرشەکان بجەنگن.

لە بەردەوامیدا کاڵکان وتی: گرنگە ئەو سەفەربەرییە بێکاریگەر نەبێت و بە کۆکردنەوەی واژۆ سنووردار نەکرێت، مەرج بەشداربوون لە ڕیزەکانی گەریلا و بەهێزکردنی بەرەکانی شەڕی شۆڕشگێریی چەکدارییە.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەری پەکەکە، لە کۆتایی ئەم بابەتەدا وتی: داوا لە هەموو گەنجانی کوردستان دەکەم بۆ پاراستنی ڕۆژئاوا، باشور، هەفتانین، ئاڤاشین و زاپ، بە گیانی سەفەربەری بەشداری تێکۆشان ببن، گەنجی کورد لە جۆش دایە، با دەوڵەتی تورک خۆی نەخەڵەتێنێت کە بە فاشیزم گەنجانی کورد لە تێکۆشان دوور دەخاتەوە، ئەوانەی وا بیردەکەنەوە با سەیری مێژووی ٤٠ ساڵە بکەن، با سەیری مێژووی جەنگاوەریی گەنجی کورد و مرۆڤی کورد بکەن، با سەیری گەنجانی کورد کە خۆیان بە فەلسەفەی ڕێبەرئاپۆ ئامادە کردووە و لە هەموو بەشەکانی کوردستان نمونەی قارەمانێتین بکەن، مێژوو ئاوێنەی ئەمڕۆیە، ئێمە باوەڕمان پێیە.

س.ح

Comments are closed.