ڕۆژەڤ

– کاتژمێر ١٠ی بەیانی کەس و کاری قوربانی ئەنفال لە یادی ڕاپەڕیندا لە مەزاری ئەنفال لە ڕزگاری خۆپیشاندان دەکەن.

– کاتژمێر ١٠ی بەیانى بافڵ تاڵەبانى لە ڕانیە وتارێک پێشکەش دەکات.

– کاتژمێر ٤:٣٠ لە شەقامی ١٠٠ مەتری لە هەولێر چالاکوانان چالاکییەکى هونەری و ئەدەبی بۆ ماریا سام ڕێک دەخەن.

– لە زانکۆی ڕاپەڕین کاتژمێر ١٢ نیوەرۆ بۆ ٦ی ئێوارە فیستیڤالێکى زانستى و کەلتوری لە ڕۆژی ڕاپەڕین ڕێکدەخات.

– ژنانى کورد بەبۆنەى ٨ی ئادارەوە بە دروشمی ژن ژیان ئازادی سیمینارێک ساز دەکات کاتژمێر ٢ لە هۆڵی خاک.

– کاتژمێر ٢ گەنجانى وڵاتپارێز بەبۆنەى ڕۆژی جیهانی ژنانەوە ستاندی کتێب لەناو بازاڕی شارۆچکەى کەلار دادەنێین.

– بەبۆنەى ساڵیادی ڕاپەرینەوە تیپی موزیکی ڕانیە کۆنسێرتێک کاتژمێر ٣ی دوانیوەڕۆ لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆ ساز دەکات.

 

 

Comments are closed.