ڕۆژەڤ

– دووەمین کۆنگرەی سەنتەری سلێمانی بۆ ژینگە پارێزی و شاخەوانی لە هۆڵی کورتەباڵاکانی کوردستان  کاتژمێر ١١ بەڕێوەدەچێت.

– مەراسیمێک بۆ دابەشکردنی کتێبی (ڕۆڵی ڕێکخراوە پیشەیی و دیموکراتییەکان لەگەشەی کۆمەڵگەی کوردیدا)، کاتژمێر ٤ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی خاک لە سلێمانی بەرێوەدەچێت.

– کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە پۆلیتەکنیکی سلێمانی، سیمپۆزیۆمێک لەبارەی( ڕۆڵ و بەرپرسیاریەتی میدیای کوردی  لەبەگژداچونەوەی تاواندا) بەڕێوەدەچێت

– وەفدێکی باڵای سەربازی بەغدا کۆبونەوەیەک لەگەڵ هێزەکانی ٧٠ لە بارەگای لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی کاتژمێر ٨:٤٥ خولەک ئەنجام دەدات

– ئەنجومەنی لاوانی کوردستان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە هۆتێل تایتانیک، کاتژمێر ٤:٣٠ خولەکی پاشنیوڕۆ ئەنجامدەدات لەسەر پرسی بانگەوازکردن بۆ پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت.

– ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا و خولی دووەمی هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.

– دەستەی چاودێری یەکێتیی ئەوروپا: دەستوەردانی سیاسی لە هەڵبژاردنی تورکیادا هەبوو.

– ئەمرۆ کەمال کڵچدار ئۆغلۆ سیاسەت و بەرنامەى خۆی بۆ خولی دووەمی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت.

– هەدەپە و پارتى چەپی سەوز کۆدەبێتەوەو هەڵوێستى خۆی سەبارەت بە خولی دووەمی هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار دەخاتەڕوو.

– لە کەرکووک قەرەبووکردنەوەی مادەی 140 دەستیپێکرد.

– ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە.

Comments are closed.