ئەندامێکی یەنەکە: راگرتنی کامێراکانی پۆینت تو پۆینت پێویستی بە خەباتی پارتیزانی هەیە

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەنەکە ڕایدەگەیەنێت، هەوڵی زۆردرا بۆ ڕاگرتنی دەستبەکاربونی کامێراکانی پۆینت تو پۆینت، بەڵام دیارە خەباتی پارتیزانی و ژێرزەمینی دەوێت.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە بڵاویکردوەتەوە، لە ڕێگەی ناڕەزایەتی دەربرین، ئەنجومەنی پارێزگا و نوێنەری گەلەوە هەوڵی زۆردرا بەڵام نەتوانرا رێگری لە دەستبەکاربونی کامیراکانی چاودێری تیژڕەوی پۆینت تو پۆینت بکرێت، ئەم کامێرایانە تەنها بۆ بڕینی گیرفانی هاوڵاتیانە .

دەشڵێت: دیارە ڕاگرتنیان خەباتی پارتیزانی‌و ژێرەزەمینی ئەوێت، ئەوەی تێنەگەیشتبێت، لەوەی ئەم كامێرایانە تەنها بۆ بڕینی گیرفانی هاوڵاتیانە، ئەوا هیچ لەئازاری خەڵك تینەگەیشتوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بە فەرمی کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی پۆینت تو پۆینت لەنێوان سلێمانی بۆ شارۆچکەی دوکان  کە ٢٤ دانەیە دەستی بەکارکردن کرد و سەرجەم سەرپێچییەکان تۆمار دەکات .

 

ر.س

Comments are closed.