ڕۆژەڤ

– رێکخراوی DHRD مەراسیمێک بۆ بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی  پرۆژەی پاراستن و بەرگریی  لەڕای ئازاد لە کاتژمێر ٠٤:٠٠ـی پاش نیوەڕۆ لە هۆتێل ڕامادا سازدەکات .

– خۆپیشاندانی کاسبکارانی هەولێر لەبەردەم عەلوەی نوێی هەولێر لە چوارەم ڕۆژدا بەردەوامە.

– ژمارەیەک لە چالاکوانانی کفری، دووزخورماتوو، کەلار و شارەدێکانی جەبارە، قەرەتەپە، سلێمان بەگ، سەرقەڵا و ئامرلی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا کاتژمێر ٥ـی ئێوارە چالاکییەک بۆ جووتساید کردنی ڕێگای کفری – دووز خورماتوو ئەنجام دەدەن.

– لە سلێمانی کاتژمێر ٥ی ئێوارە مەراسیمی کردنەوەی باخی گشتی بەڕێوەدەچێت.

– ناکۆکییەکانی یەنەکە و پەدەکە، لەسەر هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و یەنەکە ڕەوایەتی نادات بە کارا کردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم، کە پەدەکە کارای کردووەتەوە.

Comments are closed.