بۆ خۆپاراستن لە تای خوێنبەربوون سەربڕینی ئاژەڵ لە ماڵاندا قەدەغەکرا

وەزارەتی تەندرووستی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون ڕێنمایی نوێی دەرکرد و سەربڕینی ئاژەڵ لەماڵاندا بەهەموو شێوەیەک قەدەغەدەکات و هاوڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، گۆشت تەنها لە شوێنی ڕێگەپێدراو بکڕن.

وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ڕێگریی لە تەشەنەکردنی نەخۆشی تای خوێنبەربوون چەند ڕێنماییەکی بڵاوکردەوە.

بەپێێ ڕێنماییەکان، سەربڕینی ئاژەڵ لەماڵان بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە و سەربڕین تەنها لە شوێنی رێگەپێدراودا دەبێت، هەروەها پێویستە هاوڵاتییان گۆشت لە شوێنی ڕێگەپێدراودا بکڕن و دەستکێش بەکاربهێنن.

تای خوێن بەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لەرێگای ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و بەهۆی گەنەیەکەوە کە ڤایرۆسەکە هەڵدەگرێت، دواتر دەچێتە سەر لەشی ئاژەڵەکە و  تووشی نەخۆشیەکەی دەکات، بەڵام نیشانەکانی دیار نییە لەسەر ئاژەڵەکە.

ئەم نەخۆشییە ماوەیەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە و هەفتەی ڕابردوو، گەنجێک لە شاری هەولێر بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

س.س

Comments are closed.