لە بناری قەندیل ١٥ـی شوبات شەرمەزار کرا

بنارى قەندیل

لە درێژەی کار و چالاکییەکاندا بۆ شەرمەرزارکردنی پیلانگێڕی ١٥ـی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ناوچەی شەهید هارون لە بناری قەندیل ئەنجوومەنی گەلی بناری گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و تێیدا پیلانگێرییەکە شەرمەزار کرا.

ئەمڕۆ، لە ناوچەی شەهید هارون لە بناری قەندیل، بە پێشەنگایەتی ئەنجوومەنی گەلی بناری قەندیل، پیلانگێڕیی ١٥ـی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە گردبوونەوەیەک و خوێندنەوەی بەیاننامەیەک شەرمەزارکرا.

شیروان شێخانی، ئەندامی ئەنجوومەنی گەلی بناری قەندیل، ڕاگەیاندراوی ئەنجوومەنەکەى خوێندەوە و ڕایگەیاند، ئێستا لە ٢٥ـەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی ١٥ـی شوبات و بەرخۆدانی گەورە لە دژی پیلانگێڕی دوژمنداین، لە دژی نەژادکوژی، گۆشەگیریی و ئەشکەنجەی ئیمراڵی، کە بە هەنگاوی ئازادیی لە ٢٦ـمین ساڵی بەرخۆدانی گەورە، کە بە ئامانجی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان هەڵدەستێت و دەیەوێت کێشەی کورد چارەسەر بکات.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکدا ئاماژە بەوەشکرا، ئیمراڵی بگرە هەتا دەگاتە زاپ، لە هەر چوار بەشی کوردستان تا دەگاتە هەموو جیهان، لە هەموو شوێنێک وەکو تەڤگەر، گەل و مرۆڤایەتی لە ناو تێکۆشانێکی زۆر گەورە و واتادارداین، بیروباوەڕمان لە هەموو کاتێک قوڵتر و ئیرادەمان لە هەموو کاتێک بەهێزتر و بانگەشەمان لە هەموو کاتێک گەورەترە و لەسەر ئەو بنەمایە دیواری ئیمراڵی تێکدەشکێنین.

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ماوەی ٢٦ ساڵە بەرخۆدانێکی گەورە و مێژوویی لە ئارادایە، وەکو دەزانرێت پیلانگێڕیی هێرشێکی پلان بۆداڕێژراوە و بە پێشەنگایەتی ئەمریکا، بەریتانیا و ئیسرائیل ئەنجامدرا، دەبێت ئێمە هیچ کاتێک ئەوە لەبیر نەکەین، کە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی هێرشێکی لەناوبردنە و لەم هێرشەشدا ڕێبەر ئۆجالان کرا بە ئامانج، لە کەسایەتی ڕێبەر ئۆجالاندا تەڤگەری ئازادییمان، گەلەکەمان و ئیرادەی هەبوونی ئازادیی هەموو گەلی ئێمەی کردوەتە ئامانج، واتا پیلانگێڕیی نێودەوڵەوتیی بۆ لەناوبردنی ڕێبەر ئۆجالان ئەنجامدرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە هێرش و پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی و هێزانی ناو ئەو کارە شەرمەزار دەکەین، سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، کە لە دژی هەنگاوی نەژادکوژی، گۆشەگیریی و ئەشکەنجە بەرخۆدانێکی گەورە و مێژوویی و واتاداری پێشخست، هەموو شەهیدان بە ڕێزەوە بەبیر دەهێنینەوە.

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، هەنگاوەکانمان بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان، کە دەیەوێت کێشەی کورد چارەسەر ببێت، لە ٢٦ـەمین ساڵیاددا دەگەیەنین بە سەرکەوتن و بەو جۆرەش ١٥ـی شوبات ڕۆژی ڕەشی کوردان دەگۆڕین بۆ ڕوناکی.

ئ.م

Comments are closed.