لە مزگەوتێک بەهۆی درووست بوونی ئاڵۆزییەوە نوێژی تەراویح نەکرا

ناوەندی هەواڵەکان

لە مزگەوتی گەورەی کەلاری کۆن، بەهۆی ناکۆکی لەسەر دانانی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکەوە، ئاڵۆزی درووست بوو، بەم هۆیەوە ئەمشەو نوێژی تەراویح نەکرا.

ئەمشەو بۆ ئەنجامدانی نوێژی تەراویح، کە ئەرکێکی دینییە لە مانگی ڕەمەزاندا، خەڵکێکی زۆر ڕوویان لە مزگەوتی گەورەی کەلاری کۆن لە شارۆچکەی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان کرد، بەڵام بەهۆی درووست بوونی ئاڵۆزییەوە نوێژی تەراویح نەکرا.

بەگوێرەی وتەی شایەتحاڵەکان کە بە ڕۆژنیوزیان راگەیاندووە، ئاڵۆزییەکە لەسەر دانانی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکە بووە، ئەمەش دوای ئەوەی لە ٢٥ـی شوباتی ئەمساڵ، زانا و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتیی سنووری گەرمیان مامۆستا مەلا ئەحمەدی گۆبان کە پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتەکە بووە كۆچی دوایی كردووە.

بەشێک لە شایەتحاڵەکان لە ڕۆژنیوزەوە داوایان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان کرد، بە زووی ئەو کێشەیان بۆ جارەسەر بکەن.

ب.گ

Comments are closed.