هۆکاری سڕبوونی دەستەکان چین؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر شوان ئەبوبەکر دەڵێت، یەکێک لە باوترین هۆکارەکانی سڕ بون و ئازاری دەستەکان، بەتایبەت لە شەودا، بریتیە لە پەستانی سەر تونێلی مەچەک، کە لەناو خەڵکدا پێی دەگوترێ دەمار گیرانی دەست، دەشڵێت، لە گرنگترین نیشانەکانی بریتیە لە مێلورە کردن و سڕبونی پەنجە گەورە و پەنجەی دۆشاومژە و پەنجەی ناوەڕاست.

دکتۆر شوان ئەبوبەکر پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى مێشک و دەمار لە نوسینێکدا ئاماژە بە هۆکار و نیشانەکانى سڕبوونی دەستەکان دەکات و دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

یەکێک لە باوترین هۆکارەکانی سڕ بون و ئازاری دەستەکان، بەتایبەت لە شەودا، بریتیە لە پەستانی سەر تونێلی مەچەک، کە لەناو خەڵکدا پێی دەگوترێ دەمار گیرانی دەست.

نیشانەکانى سڕبوونى دەستەکان کامانەن؟

لە گرنگترین نیشانەکانی بریتیە لە مێلورە کردن و سڕبونی پەنجە گەورە و پەنجەی دۆشاومژە و پەنجەی ناوەڕاست، هەروەها لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاری مەچەک و تەنانەت شانیش.

هۆکاری سڕبوونی دەستەکان چین؟

یەکەم– ماندوبونی دەست بەهۆی کارکردنەوە

دووەم– کەمی خودەی دەرەقی و شەکرە

سێیەم– دوو گیانی

چوارەم– قەڵەوی

پێنجەم– ڕۆماتیزمەی جومگەکان.

ئ.م

Comments are closed.