ناوەندی هەواڵەکان
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک دەستگیر کراوە، کە هەڕەشەی لە کچێک کردووە و لەبەرامبەردا بڕێک پارەی لێسەندووە.
ئەمڕۆ، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبارێک دەستگیر كرا، كە هەڕەشەی لە كچێک كردبوو”.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئاشکراکردووە، سکاڵاکە لەلایەن باوکی کچەکەوە تۆمارکراوە، بەوەی کەسێک بە هەڕەشە و فشار داوای بڕی هەزار دۆلاری لە کچەکەی کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش تۆمارکردنی سکاڵاکە لێکۆڵینەوە دەستی پێکرد و بە بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن تیمەکانى نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ و بە هاوكاری بنكەی پۆلیسی بازیان دەستگیر بكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەر ئەو بڕە پارەیەدا، كە تۆمەتبار وەری گرتبوو.
دەربارەی تۆمەتبارەکە پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ت، ف لەدایكبووی ٢٠٠٥) بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ش. ئـ
Comments are closed.