نامیلکەی “کاروانێک لە وشە ئازادەکان” بڵاوکرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە، نامیلکەیەکی بەناوی “کاروانێک لە وشە ئازادەکان” کە نووسین و یادەوەریی و هەڵسەنگاندنەکانی شەهید کاروان هۆرام لە خۆ دەگرێت، چاپ و بڵاوکردەوە، لە ئێستا لە شێوەی کتێبی دەستی و ئەلیکترۆنی لەبەردەستی خوێنەراندایە.

کۆمیتەى شەهیدانی پەکەکە، نامیلکەی “کاروانێك لە وشە ئازادەکان” کە دەربارەی شەهیدی ڕێگای ئازادیی “کاروان هۆرام”ـە چاپ و بڵاوکردەوە.

نامیلکەکە، بە ناونیشانی “کاروانێک لە وشە ئازادەکان” لە ئامادەکردنی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە ئامادە و چاپ کراوە.

لە نامیلکەکەدا، لێدوان، نووسین، یادەوەریی و هەڵسەنگاندنەکانی تایبەت بە ژیان، تێکۆشان، هەڤاڵێتیی، شۆڕشگێڕیی و ڕەنجی شەهید کاروان لە خۆ دەگرێت، هەروەها بەشێکی تایبەت کراوە بە ئەلبوومی وێنەکانی شەهید کاروان.

شەهید محەمەد مەلەکی ناسراو بە کاروان هۆرام، شۆڕشگێڕیی ئازادیی کوردستان و ئەندامی یەکێتیی ڕاگەیاندنی دیموکراتیک – یەرەدە، کە لە گوندی ژاوەرۆی سەر بە سنە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و ١٥ساڵ لە تەمەنی خۆی بەخشی بە شۆڕشی ئازادیی کوردستان و ڕاگەیاندنی ئازاد، هەروەها سەرنووسەری بەشی فارسی ئاژانسی هەواڵی فوڕاتنیوز بوو، لە ئەنجامی نەخۆشی دا لە ١٤ـی نیسانی ٢٠٢٣، لە چیا ئازادەکانی کوردستان شەهید بوو.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن نامیلکەکە بەشێوەی پەرتووکی ئەلیکترۆنیی بخوێننەوە .

ب. جـ

Comments are closed.