پەرتووکی “زیندانی ئاکرێ” کەوتە بەر دیدی خوێنەران

ناوەندی هەواڵەکان

پەرتووکی “زیندانی ئاکرێ” لە نووسینی زانا مەهاباد، کە باس لە بەسەرهاتی ئەو گەریلایانە دەکات لە ساڵی ١٩٩٧، پەدەکە بە هاوكاریی دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر پەکەکە و چەندین گەریلای بە دیل گرت، بڵاوکرایەوە.

پەرتووکی “زیندانی ئاکرێ” لە نووسینی زانا مەهاباد، چاپ و بڵاوکرایەوە و ئێستا لە بەردەستی خوێنەراندایە.

پەرتووکەکە باس لە بەسەرهاتی ئەو گەریلایانە دەکات، کە لە ساڵی ١٩٩٧، پەدەکە بە هاوكاریی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک هێرشی کردە سەر پەکەکە و چەندین گەریلای بە دیل کرد و لە زیندانی ئاکرێدا زیندانیی کردوون.

پەرتووکەکە لە نووسینی زانا مەهاباد یەکێک لەو دیلانەیە، کە پەدەکە دەستگیریی کردبوو، هەروەها ڕێبوار هەمەوەندیی لە تورکییەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کورد-زاراوەی سۆرانی.

هەموو ڕووداوەکانی ناو ئەم پەرتووکە ڕاستیین، دەقاودەق باس لە ڕووداو و ژیانی زیندانییەکانی زیندانی ئاکرێ دەکات.

خوێنەر، کە ئەم پەرتووکە دەخوێنێتەوە ئەوکاتە لە ڕۆحی بەرخۆدانی زیندانی ئامەدی ١٤ـی تەمووز باشتر تێدەگات، کە لە ١٢ـی ئەیلوول بەهۆی کودەتای سەربازییەوە، شۆڕشگێڕەکانیان بەشێوەیەکی دڕندانە ئەشکەنجە دەدا، ئێستاش لەسایەی ئەم پەرتووکەوە، کە باس لە زیندانی ئاکرێ دەکات، زیاتر لەو سیاسەتەی پەدەکە حاڵی دەبین کە چۆن هەمان سیاسەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک درێژە پێدەدات.

پەرتووکی زیندانی ئاکرێ، ئێستا لە سەرجەم کتێبخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەردەستە.

ب. جـ

Comments are closed.