ئایا دەکرێت کلۆر بوونی ددانەکان هۆکارەکەی ڕۆماتیزم بێت؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆرهێمن مەحموود دەڵێت، نەخۆشی ڕۆماتیزمی شۆگرن یەکێکە لە نەخۆشییە ڕۆماتیزمیەکان، کە تاڕادەیەک درەنگ دەستنیشان دەکرێت بە هۆی ناڕوونی نیشانەکانی، کە بریتین لە وشکبوونەوەی چاو و دەم و کلۆربوونی ددانەکان هەروەها ئازاری جومگە و شەکەتی و ئاوسانی لیکە ڕژێنەکانی دەورو بەری مل.

دکتۆرهێمن مەحموود، دکتۆرا پسپۆڕی نەخۆشیەکانی جومگە، ئێسک، رۆماتیزم، فەقەرات و چارەسەری سرووشتی لە نووسینێکدا ئاماژە بەوە دەکات کلۆر بوونی ددانەکان هۆکارەکەی ڕۆماتیزمە یان نا و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

لەم ڕۆژانەدا نەخۆشێک، کە خانمێکی گەنج بوو سەردانی کردین، کە لەلایەن پزیشکێکەوە نێردراوە بوو بۆلامان بە هۆکاری بەرزی رێژەی ڕۆماتیزم.

دوای پرسیار کردن و پشکنین بینیم ددانەکانی بەڕادەیەکی بەرچاو کلۆربوونی هەبوو، کە نەدەگونجا لەگەڵ تەمەنی نەخۆشەکەدا.

بۆیە گوومانم لە بوونی ڕۆماتیزم زیاتر بوو کاتێک تێبینیم کرد، جگە لە کلۆربوون وشکبوونەوەی ناو دەم و چاو هەروەها ئاوسان و ئازاری جومگەکانی هەبوو.

نەخۆشی ڕۆماتیزمی شۆگرن یەکێکە لە نەخۆشییە ڕۆماتیزمیەکان، کە تاڕادەیەک درەنگ دەستنیشان دەکرێت بە هۆی ناڕوونی نیشانەکانی، کە بریتین لە وشکبوونەوەی چاو و دەم و کلۆربوونی ددانەکان هەروەها ئازاری جومگە و شەکەتی و ئاوسانی لیکە ڕژێنەکانی دەورو بەری مل.

ئ.م

Comments are closed.