لە چەمچەماڵ ٣٦ـەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفال دەستی پێکرد

چەمچەماڵ

لە شارۆچکەی چەمچەماڵ و بە ئامادەبوونی کەسوکاری ئەنفالکراوان و بەشێک لە نوێنەرانی حکومی و حزبی، مەراسیمی ٣٦ـەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفال دەستی پێکرد.

کەمێک پێش ئێستا، لەمۆنۆمێنتی ئەنفال لە شارۆچکەی چەمچەماڵی سەربە پارێزگای سلێمانی، مەراسیمی ٣٦ـەمین ساڵیادی کارەساتی ئەنفال دەستی پێکرد.

لەسەرەتای مەراسیمەکەدا، لە لایەن کەسوکار و ڕێکخراوەکانی بواری جینۆساید و ئەنفال کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی ئەنجام درا و داوایان کرد، ڕووفاتی ئەنفالکراوان بهێندرێتەوە و جاش و موستەشارەکان بە سزا بگەیەندرێن.

پاشان، تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدان دانرا و پێشانگایەکی فۆتۆگرافەری تایبەت بە کارەساتی ئەنفال کرایەوە.

بڕیارە مەراسیمەکە بەردەوام بێت و چەندین چالاکی هونەری دیکە نمایش بکرێت.

ب. جـ

Comments are closed.