کەسێک بەهۆى ساختەکردنى زەیتى زەیتون ئاگر لەماڵەکەى کەوتەوە و گیانى لەدەستدا

ناوەندی هەواڵەکان

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویان کردەوە، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی بەختیاری ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا و لەلایەن تیمەکانى پۆلیسەوە بڕێکى زۆر زەیتی زەیتوونی ساختە لە ماڵەکەدا دەستى بەسەردا گیرا، دەشڵێن، لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوتووە کەسێکی بە ڕەگەز عەرەب لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە، کە کاری ساختەکردنی زەیتی زەیتوونەکەی کردووە.

کەمێک پێش ئێستا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە بارەی ساختەکردنى زەیتی زەیتوون لە گەڕەکی بەختیارى سلێمانی ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی بەختیاری ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا و لەلایەن تیمەکانى پۆلیسەوە بڕێکى زۆر زەیتی زەیتوونی ساختە لە ماڵەکەدا دەستى بەسەر داگیرا.

 دەشڵێت، لە ئەنجامدا بۆمان دەرکەوتووە کەسێکی بە ڕەگەز عەرەب لە ڕووداوەکەدا گیانی لەدەستداوە، کە کاری ساختەکردنی زەیتی زەیتوونەکەی کردووە.

لە بارەی ساختەکردنی زەیتەکەشەوە دەڵێن، لە ماڵەکەدا دەستگیراوە بەسەر بڕێکی زۆر زەیتی ئاسایی و شەمع (مۆم)دا، کە خاوەنەکەی تێکەڵی کردووە و گیراوەیەکی لێ دروست کردووە و لەڕێگەی ئۆنلاینەوە بە زەیتی زەیتون فرۆشتویەتی، بەتایبەت بە کەسانی دەرەوەی هەرێم.

ئاماژەی بەوەش کراوە، تا ئێستا ئەو زەیتە لە بازاڕەکانی هەرێمدا نەبینراوە و هیچ کەسێکیش سکاڵای لەو بارەیەوە تۆمار نەکردووە.

جێگای ئاماژەیە، ئیدریس ئەحمەد نوێنەری تەندرووستی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەو گیراوەیەی، کە بە زەیتی زەیتون فرۆشراوە زیانی بۆ کۆئەندامی هەرس و هەناسەو تێکچونی هۆرمۆنەکان و درووستبونی هەستیاری سەر پێست هەیە.

ڕ.ش

Comments are closed.