گەریلا تیڤی دیمەنێکی نوێی چالاکییەکی گەریلاکانی ئازادیی بڵاوکردەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ماڵپەری گەریلا تیڤی، دیمەنێک نوێی چالاکییەکی گەریلاکانی ئازادیی بڵاوکردەوە، کە لە ٢٦ـی شووبات لە زاپ ئەنجامدراوە، کە دەردەکەوێت دوو کامێرای چاودێری و سیستەمێکی ڕاداری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەناو دەبەن.

ماڵپەری گەریلا تیڤی، دیمەنی چالاکییەکی نیشانەشکێنی گەریلاکانی ئازادیی بڵاوکردەوە، کە لە ٢٦ـی شووبات لە گردی ئێف ئێمی زاپ ئەنجامدراوە.

چالاکییەکە نیشانەشکێنییە و گەریلاکانی ئازادیی لە کاتژمێر ٠٢:٤٥ و ٠٥:٤٠ خولەکی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی ٢٦ـی شووبات لە دژی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامیان داوە.

هەروەها، گەریلاکان، سیستەمێکی ڕادار، کامێرایەکی چاودێری گەرمی و کامێرایەکی چاودێری دیکەیان تێکشکاند.

لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت، گەریلایەکی ئازادیی بە ئەندازەی چەند مەترێک نزیک دەبێتەوە لە کامێرا و ڕادارەکانی دەوڵەتی تورک، بۆ ئەوەی دیمەنی تێکشکاندنی ئەو کەرەستانە تۆمار بکات.

ب. جـ

Comments are closed.