زیلینسکی: هاوشێوەی ئیسرائیل هاوکارییمان بکەن

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆکی ئۆکراین ڕاگەیاند، کاتێک بە ئێمە دەڵین یەکێکە لە هاوپەیمانان ناکرێت هێرشی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکەمان لەبیر بکەن، دەشڵێت: هەموو جیهان بینیان چۆن بەرگرییتان لە ئاسمانی ئیسرائیل کرد، بەڵام ئێمەش چەند مانگێکە چاوەڕێی بڕیارێکی کۆنگرێسی ئەمریکاین تا هاوکاریمان بکەن.

ڤلۆدۆمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، لە بارەی درەنگ گەیشتنی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بە وڵاتەکەی و هاوکارییەکانیان بۆ ئیسرائیل بەم شێوەیە دوا.

ڤلۆدۆمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین ڕایگەیاند، کاتێک بە ئێمە دەڵین یەکێکە لە هاوپەیمانان ناکرێت هێرشی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکەمان لەبیر بکەن، پێویست دەکات لەو ساتانەدا زۆر بەخێرایی دەست بە جوڵە بکرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو جیهان بینیان چۆن بەرگرییتان لە ئاسمانی ئیسرائیل کرد، بەڵام ئێمەش چەند مانگێکە چاوەڕێی بڕیارێکی کۆنگرێسی ئەمریکاین تا هاوکاریمان بکەن.

هەروەها ووتیشی: کردەوەکانی ئێران هەڕەشە لە هەموو ناوچەکە و جیهان دەکات، هەروەک چۆن کردەوەکانی ڕووسیا هەڕەشە لە سەرهەڵدانی ململانێیەکی گەورەتر دەکەن وەک لەوەی ئێستا هەیە.

جێگای ئاماژەیە لە کۆتایی مانگی شووباتی ئەمساڵ کۆنگرێسی ویستی پڕۆژەی یاسایی هاوکاریی کردنی ئۆکراین پەسەند بکات بەڵام جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لە بەرامبەر بڕیارەکەدا وەستایەوە و ڕایگەیاند، تا هاوکاریی بۆ ئیسرائیل نەنێرن نابێت هاوکاریی ئۆکراین بکەن.

ڕ.ش

Comments are closed.