ناوەندی هەواڵەکان
پارێزه‌رانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، کە ماوەی زیاتر ٣٧ مانگە ناتوانرێت ھیچ زانیارییەک لەبارەیەوە وەربگیرێت، داواكارییه‌كی نوێیان پێشكه‌ش كرد.
هه‌ریه‌ك له ئیبراهیم بیلمەز، ئیمران ئەمەکچی و جەنگیز یورەکلی و سوزان ئەکیپ له پارێزه‌رانی نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد، عه‌بدوڵا ئۆجالان، عومه‌ر خه‌یری كۆنار، حامیلی یه‌ڵدرم و وه‌یسی ئاكتاش ئه‌نجام بده‌ن، سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له داواكاری گشتیی كۆماری بورسا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانی ئیمراڵی-یان كرد.
پەیوەندی ڕێبەر ئۆجالان لەگەڵ جیهانی دەرەوە بە تەواوی پچڕاوە، هیچ وەڵامێکی داواکاریی بۆ دیدار نادرێتەوە، هەندێک جار دوای چەند مانگێک بە پارێزەران دەڵێن، سزای دیسپلینیی هەیە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرت، کە لە ١٧ـی کانوونی دووەم لەلایەن فەرمانگەی یاسای سەدە بڵاوکراوەتەوە:
– لە ٢٧ـی تەمموزی ٢٠١١ـوە لە نێوان مانگی ئایار تا ئابی ٢٠١٩، تەنها پێنج جار دیداری لەگەڵ پارێزەران ئەنجامدراوە؛ دوایین کۆبوونەوە لە ٧ـی ئابی ٢٠١٩ ئەنجامدراوە.
– لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە تەنها پێنج دیدار لەگەڵ خێزانەکەی ئەنجامدراوە.
– لە ٣ـی ئازاری ٢٠١٠ چاوپێکەوتن لەگەڵ براکەی بەڕێوەچوو.
– لە یەکەم ڕۆژەوە تەنها ٢ جار (٢٧ـی نیسانی ٢٠٢٠ و ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢١) پەیوەندی تەلەفۆنی هەبووە.
– پەیوەندی تەلەفۆنی ٢٥ـی ئازاری ٢٠٢١ لە ماوەیەکی زۆر کورت‌دا و لە نیوەدا بڕدرا و لەو ڕۆژەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەک بەدەست نەگەیشتووە.
ب. ق
Comments are closed.