لە سنووری خورماتوو پێنج مۆڵگەی چەتەکانی داعش لەناوبران

ناوەندی هەواڵەکان

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ هێزەکانمان لە ڕێگەی فڕۆکەی ئێف – ١٦ەوە دوو هێرشی ئاسمانیان کرد سەر مۆڵگەکانی داعش لە شارۆچکەی خورماتوو لە سنوورى شارى سەڵاحەدین، دەشڵێن، لە هێرشەکاندا پێنج مۆڵگەی چەتەکانمان بە تەواوی لەناوبردووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق لە بارەی ئەنجامدانی دوو هێرش بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە شارۆچکەی خورماتوو لە سنورى پارێزگاى سەڵاحەدین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیانداروەکەدا هاتووە، ئەمڕۆ هێزەکانمان لە ڕێگەی فڕۆکەی ئێف – ١٦ەوە دوو هێرشی ئاسمانیان کردە سەر مۆڵگەکانی داعش لە شارۆچکەی خورماتوو.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە هێرشەکاندا پێنج مۆڵگەی چەتەکانمان بە تەواوی لەناوبردووە.

جێگای ئاماژەیە، لە ڕاگەیانداروەکەدا ئاماژە بە ژمارەى کوژرانی هیچ چەتەیەکی داعش نەکراوە.

ڕ.ش

Comments are closed.