زیندانییەکی سیاسیی کورد لە ورمێ دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە

ناوەندی هەواڵەکان

لە دژی ناڕوونی دۆسییەکەی و ئازاد نەکردنی سەرباری تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، زیندانی سیاسیی کورد شاکر بێروز لە زیندانی ورمێ دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

شاکر بێهروز لە ڕۆژی یەکشەمە ٢٦ـی ئادارەوە، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بارودۆخی ناڕوونی خۆی پاش پێنج ساڵ بەندکران و تەواوبوونی ماوەی سزاکەی و ئازادنەکردنی، مانی لە خواردن گرتووە.

بەشی جێبەجێکردنی سزاکانی داداگای ورمێ بەبیانووی ئەوەی کە هێشتا ناوبراو دۆسییەی لە دادگا هەیە، پاش تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، ڕێگەی بە ئازادکردنی زیندانییەکی سیاسیی کورد نادات.

شاکر بێهرووز پێنج ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “بەغی” (هەڵگرتنی چەک لە دژی دەوڵەت) لە ڕێگەی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکان و بەشداری لە کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسداران، دەستگیر کرا و سەرەتا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام دواتر سزاکەی هەڵوەشێندرایەوە، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حزبێکی کوردی چەکدار سزای پێنج ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.

ب. ق

 

Comments are closed.