لە کۆیە بە چاندنی ٦٠ نەمام ڕۆژی ژینگە پیرۆز کرا

کۆیە

لە شارۆچکەی کۆیە بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی ژینگەی کوردستان، ڕێکخراوی هەناسەی سرووشت هەستان بە چاندنی ٦٠ نەمام.

ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ڕێکخراوی هەناسەی سرووشت، بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی ژینگەی کوردستان چالاکییەکیان ئەنجامدا.

ڕێكخراوی هەناسەی سرووشت بۆ ژینگەپارێزیی، لە كۆیە هەستان بە چاندنی ٦٠ نەمام بە هەرەوەزیی، بە مەبەستی زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی شارۆچكە و پاراستنی ژینگە.

شلێر سەعید سەرۆكی ڕێكخراوەكە لەبارەی چالاکییەکەیانەوە، بە ڕۆژنیوزی وت: ئێمە هەموو ساڵێك چالاكی جۆراوجۆرمان هەیە لە ڕۆژی ژینگە و ئەمڕۆش هەڵمەتێكی نەمام چاندنمان ئەنجامدا، بە هیوای زیادكردنی سەوزایی و پاراستنی ژینگەی شارۆچكەکە.

وتیشی: زیاتر لە ٦٠ نەمام چێندراوە، كە لە چەند جۆر نەمام پێك هاتوون، هاوكات بەشێك لە نەمامەكان لە بەردەرگای ماڵان چێنراون لەگەڵ چەند شوێنێكی تر بە مەستی پاراستن و  سەوزكردنی ئەو شوێنانەی سەوزاییان كەمە.

ب.گ

Comments are closed.