لەسەر سووتاندنی لەنگەی هەولێر سێ تۆمەتبار دەستگیر کران

ناوەندی هەواڵەکان

لەبارەی کەیسی سووتاندنی بازاڕی لەنگەی هەولێرەوە، سێ کەس بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیر کران.

ئێوارەی ڕۆژی ٢٧ـی شووباتی ئەمساڵ، ئاگرێكی گەورە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوتەوە، لە ئەنجامیشدا زیانێكی زۆری ماددی بەر كاسبكار و خاوەن دوكان و بازاڕەكە كەوت، ١٦٦ دوکان سووتان و ٩٠کەسیش بریندار بوون، هەروەها لە ٤ـی نیسان جارێکیتر بازاڕی لەنگەی هەولێر ئاگری گرت، کۆتاجاریش لە ٨ـی نیسان بۆ جاری سێیەم بازاڕەکە سووتێنرا و لە ئەنجامدا ٤٨ دوکان سووتان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنیوز، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانی پۆلیسدا، بە تۆمەتی ئەوەی دەستیان هەبووە لە کردنەوەی ئاگرەکە، سێ کەس دەستگیر کراون.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان لە داهاتوودا لەوبارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی تایبەت بڵاو دەکرێتەوە.

ب.گ

Comments are closed.