لە منبج شەهید عەزیز عەرەب بەبیرهێنرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی منبج، بە مەراسیمێکی شکۆدار، یادی ٣٨ـەمین ساڵەی شەهید عەزیز عەرەبیان بەرز ڕاگرت، کە ساڵی ١٩٨٦ لە تێکۆشانی تەڤگەری ئازادیی کوردستاندا شەهید بوو.

لە هۆڵی ئەنجوومەنی پیاوماقوڵان لە ناوەندی شاری منبج، بە بەشداری ئەندامانی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کانتۆنی منبج، دەستە و دامەزراوەکان، پارتە سیاسییەکان، ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنانی زنوبیا و ئەنجوومەنی سەربازی منبج و دانیشتووانی کانتۆنەکە، مەڕاسیمێک بۆ یادی ٣٨ـەمین ساڵەی شەهید عەزیز عەرەب بەڕێوەچوو.

لە مەڕاسیمەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدان عەزیزە حەسەن وتی: “لەبەرئەوەی شەهید عەزیز فیکری نەتەوەی دیموکراتیکی خۆشدەویست بەشداری تێکۆشانی کرد، ئەمەش ڕێگەی بۆ سەدان گەنجی پێکهاتەی عەرەب خۆشکرد بچنە ڕیزی تەڤگەرەوە”.

وتیشی: “بەڵێن دەدەین ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر بکەین و داگیرکەر دووربخەینەوە و خاکەکەمان ڕزگاربکەین”.

پاشان بەڵگەفیلمێک دەربارەی ژیانی شەهید عەزیز عەرەب و ناساندنی فیکری خوشک و برایەتی گەلان و تێکۆشانی تا شەهیدبوون، پیشاندرا.

مەراسیمەکە بە درووشمی “شەهید نامرن” کۆتایی هات.

ب.گ

Comments are closed.