هاتوچۆ لە چیای کاتۆ قەدەغەکرا

ناوەندی هەواڵەکان

بەپێى زانیارییەکان، لەلایەن پارێزگارى شارى شرناخەوە هاتووچۆ لە هەرێمی چیای کاتۆ بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغەکرا و ئەو ناوچەیە وەک هەرێمی “ئەمنی تایبەت” ڕاگەیاندرا.

بەپێى زانیارییەکان، پارێزگاری شرناخ هاتووچۆکردنى هاوڵاتییانى بۆ چوونە ناو چیای کاتۆ لە ناوچەی ئەلکێ قەدەغەکرد.

هەر بەپێى زانیارییەکان، پارێزگار ئەو ناوچەیەی وەک هەرێمی “ئەمنی تایبەت” ڕاگەیاندووە و لەوچوارچێوەشدا قەدەغەی هاتووچۆ لەو چیایە تا ١ـی ئایار بەردەوام دەبێت.

ب. ق

Comments are closed.