ئیتالیا داوای ڕاگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە دەكات

ناوەندی هەواڵەكان

وەزیری دەرەوەی ئیتالیا ڕایگەاند، داوا لە ئیسرائیل دەكەین، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە غەزە ڕابگرێت، چونكە كاریگەری زۆری لەسەر دانیشتووانی فەڵەستین هەبووە، دەشڵێت، ئێستا كاتی ڕاگەیاندنى ئاگربەست لە كەرتی غەزە هاتووە.

ئەنتۆنیۆ تایانی، وەزیری دەرەوەی ئیتالیا لە بارەی پێشكەش كردنی داواكارییەک بە مەبەستى ڕاگرتنی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە، بەمجۆرە بۆ ڕۆژنامەی لا ستامپای وڵاتەكەی دەدوێت.

ئەنتۆنیۆ تایانی ڕایگەیاندووە، لە دوای هێرشەكەی حەماس، لە ٧ـی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو بۆ سەر باشووری ئیسرائیل، وڵاتەکەمان لە سەرەتادا پاڵپشتی ئیسرائیل كرد، بەڵام لەم دواییانەدا دوای كوژرانی هەزاران كەسی مەدەنی پاڵپشتییەكەمان كەم كردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، شەڕی غەزە بەهۆی ئەو هێرشەكانی حەماسەوە دەستی پێكردووە، بەڵام ئێستا ئاگربەست پێویستە، دەبێت ئیسرائیل ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانە بوەستێنێت، چونكە كاریگەری زۆری لەسەر دانیشتووانی فەڵەستین هەبووە.

لە بەرەبەیانی ٧ـی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە چەكدارانی حەماس لە ڕێگەی هەزاران مووشەكەوە هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل، كە لە ئەنجامدا بە هەزاران كەس بوونە قوربانیی و ئاوارە بوون، تا ئێستاش شەڕ و پێكدادانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە.

هـ.ئـ

Comments are closed.