سەرۆکى یەنەکە: هەڵبژاردن لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا ئەنجام دەدرێت

ناوەندى هەواڵەکان

بافڵ تاڵەبانى ڕایگەیاند، هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا ئەنجام دەدرێت، ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ڕۆژى ١٠ـی حوزەیرانى ئەمساڵ هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەبچێت.

بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەنەکە لە لێدوانێکى ڕۆژنامەنووسیدا سەبارەت بە بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا بەمجۆرە زانیارى خستەڕوو.

سەرۆکى یەنەکە ڕاییگەیاند، هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا ئەنجام دەدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕیارە لە ڕۆژى ١٠ـی حوزەیرانى ئەمساڵ هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەبچێت.

جێگەى ئاماژەیە، هەرچەندە پەدەکە هەوڵ دەدات بەربەست بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێم درووست بکات، بەڵام بەرپرسانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق جەخت لەوە دەکەنەوە هەڵبژاردن لە وادەى خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

ئ.م

 

Comments are closed.